لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا گەنجێکی 20 ساڵ گیانی لە دەستدا

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە کەسێکیان گیانی لە دەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەیانی ئەمڕۆ هەینی 26 ی شوبات، ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ماتوورسکیلێک و مینی پاسێک ڕویدا و شۆفێری ماتوورسکیلەکە و سەرنشینێک برینداربوون دوای گەیاندون و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ماتوڕسکیلەکە بەناوی ( علی ساڵح علی ) لەدایکبووی 2001 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری ڕەوانەی سلێمانی کرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا”.

بە وتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و لەئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆبەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی تورکیا: لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سەرۆک مام جەلال پەیوەندییەکانمان پتەوتر دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیرانی حکومەتی هەرێم، پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و پێکەوە گفتوگۆ…
Total
0
Share