بلومبێرگ: کۆی داهاتی 500 دەوڵەمەندترین بازرگانی جیهان لەمساڵدا زیاترە لە 1 ترلیۆن دۆلار

ئاژانسی بلومبێرگ لیستی 500 دەوڵەمەندترین کەسی جیهانی لە ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو داتایانەش کۆی داهاتی هەموویان زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار زیادیکردووە.

بەپێی ئەوەی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە بازرگانی ملیاردێری ئەمریکی، ئیلۆن مەسک لە پلەی یەکەمی لیستی 500 دەوڵەمەندترین کەسی جیهاندایە لەمساڵدا و توانیویەتی 95.4 ملیار دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلایە و بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەی ئەو دوو کۆمپانیایە لە بوارەکانی خۆیاندا بەدەستیانهێناوە پلەی یەکەمی گرتووە.

ئاژانسەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتیی سامانی ئەو 500 دەوڵەمەندترین بازرگانەی جیهان لە ساڵی 2023 دا 1.5 ترلیۆن دۆلار زیادیکردووە.

بێجگە لەوەش جێف بیزۆس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن ئەمساڵ زیاتر لە 70 ملیار دۆلار سەروەت و سامانەکەی زیادیکردووە، هەروەها مارک زوکەربێرگ، سەرۆکی کۆمپانیای مێتا 80 ملیار دۆلاری بەدەدستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڕیاردرا

وەزراەتی کاری هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندبووانی کەمئەندامان درا. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share