چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئاسۆ عومەر سوارە تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند و نووسەر و میدیاکاری ناسراوی کوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە تێپەڕدەبێت.

ئاسۆ عومەر حاجی محەمەد قوربانی، ناسراو بە ئاسۆ عومەر سوارە کە لە بوارەکانی شانۆ، دراما، نووسین، سینەما و میدیا خزمەتێکی زۆری بە کورد و نیشتمانەکەی کرد، لە ساڵی 1964 لە سلێمانی لەدایکبووە، هونەرمەند و نووسەر و میدیاکارێکی ناسراوی کوردستان بوو و خزمەتێکی زۆری بە گەل و نیشتمانەکەی کرد و لەو بوارانەدا شوێنپەنجەی دیارە.

کۆچکردوو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردوە و دواتر لە پەیمانگای تەکنیکی بەغداد بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری کارگێڕی بەدەستهێنا.

ساڵی 1979 کە تەمەنی 15 ساڵ بووە، لە شانۆگەری دڵدارانی باران لە فێستڤاڵێکدا لە هەولێر بەشداریکردووە و وەک ئەکتەرێکی کارامە و لێهاتوو بووەتە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی نمایشەکە، هاوکات وەک کەسێک کە خولیای بۆ هونەر هەبوو لە بوارەکانی دراما، شانۆ و سینەما چەندین بەرهەمی جوان و ناوازەی پێشکەشکرد و زیاتر ناسرا.

ئەم هونەرمەندە بەتوانایەی نیشتمان لە رۆژی 30ی کانوونی یەکەمی 2019 بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچیدواییکرد و لە رێورەسمێکدا لەگردی سەیوانی سلێمانی بەخاکسپێردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
Total
0
Share