وەزارەتی کۆچ هۆکاری دانەخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هۆکاری دانەخستنی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و دەڵێت هۆکارەکەی بۆ ترس لە بەکارهێنانی نەهامەتییەکانی ئاوارەکان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان گەڕاندەوە.

لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی فەرمی، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوبات کەریم نوری، بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، “وەزارەتەکەمان هەوڵدەدات سەرجەم کەمپەکانی ئاوارەکان دابخات و کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەکان لە عێراق بهێنێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە وەزارەتەکەیان بەرنامەی حکومەتی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان جێبەجێکردووە و سەرکەوتووبووە لە داخستنی سەرجەم کەمپەکاندا جگە لە کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان کە چۆڵنەکراون.

ئاشکرایکرد، کەمپی ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستان ژمارەیان 26 کەمپە و تاوەکو ئێستا دانەخراون بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندایە.

ڕاشیگەیاند کە ترسیان لەوە هەیە کێشە و نەهامەتییەکانی ئاوارەکان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات محەمەد: رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتیی کرێکاران بکات

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “رێگەنادەین هیچ کۆمپانیایەک پێشێلی مەرجەکانی سەلامەتیی کرێکاران بکات”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات…
Total
0
Share