حكومەت بوونی بنكەی ئیسرائیل لە هەرێم رەتدەكاتەوە

لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم لە پەیامێكدا بوونی بارەگا و بنكەی ئیسرائیل لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا رەتدەكاتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، “لەڕێگەی دڕۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردووە” ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمدا بوونی نییە.

هەورامانی وتیشی، “بە ئامانجگرتنی هەولێر هەر جارەی بە بیانویەک، تەنها سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا لە ئیدلب
دوای كوشتنی بەغدادی گەورەترینە و لە نزیك سنوورەكانی توركیا بووە

ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیدلب ئەنجامدرا، لەماوەی چەند ڕۆژی ‏كەمی ڕابردوودا پلانی بۆدانراوە و “گەورە تیرۆرستێك”…
Total
0
Share