محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، حکومەت بەرەو کۆتاییهێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق هەنگاو دەنێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هێرشکردنە سەر بارەگا دیپلۆماسی و نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق سەرکۆنە دەکەین، حکومەتی عێراق هۆشیاری ئەوەی هەیە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت و پارێزگاریان لێبکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دۆخی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە وڵاتەکەی بەشێکە لێی تاوتوێ کردووە و ئێمە بەرەو کۆتاییهێنانی ئەو هێزانە لە عێراق هەنگاو دەنێین.