وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێم کەمیانکردووە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی ئاوارەکان لە هەرێم کەمیانکردووە و لەمساڵدا سێ کەمپ داخراون.

عەلی عەباس جهانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا 38 هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمدا هەبوون، ئەمساڵ بەشێکی زۆریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، بەپێی دوایین ئامار 33 هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە هەرێم ماون.

ئاشکراشیکرد، لەماوەی ئەمساڵدا هەریەکە لە کەمپەکانی عەربەت، قۆرەتوو و جەدعە 5 داخراون.

جەختیشیکردەوە، سوورین لەسەر ناردنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و پرۆسەی هاوکاریکردنیان بۆ گەڕاندنەوەیان بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ڤاكسینان وەرنەگرتووە، بریكاری وەزارەتەكە تەئكیددەكاتەوە،…
Total
0
Share