دوو جوتیارەکەی گوندی تۆپزاوا ئازادکران

دوای سێ رۆژ لە دەستگیرکردنیان لەسەر سکاڵای فیرقەی 19 ی سوپای عێراق دوو جوتیارەکەی گوندی تۆپزاوا ئازادکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە بە هەوڵی تیمی یاسایی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەریەکە لە ساتع ناسیح نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوە و سۆران نازم دانیشتووی گوندەکە لەباشووری پارێزگای کەرکوک ئازادکران.

ئەو دوو دانیشتووەی گوندی تۆپزاوا لەسەر سکاڵای فیرقەی 11 ی سوپای عێراقی لەلایەن بنکەی پۆلیسی ناحیەی یایچیەوە بانگهێشتکراون لەدوای چوونیان بۆ بنکەکە لەلایەن پۆلیسی بنکەکەوە دەستبەسەر کراون.

هەرچەندە دوێنێ سێشەممە بڕیاربوو ئازادبکرێن، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە و بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی: بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی رەمەزان زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی. ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری…
Total
0
Share