بایكۆتكردنی دەوام لە سلێمانی سەریهەڵدایەوە

بەهۆی بڕیارێكی پێشووی حكومەت تایبەت بە زیادكردنی ڕۆژانی دەوام، فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد.

بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد بەهۆی زیادكردنی دەوام و داوایانكرد كاتی دەوامیان كەمبكرێتەوە.

زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، پاش بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی زیادكردنی دەوامی سەرجەم فەرمانگەكان بۆ سەرجەم ڕۆژانی هەفتە و دیاریكردنی كاتی دەوام لە كاتژمێر 08:30ی بەیانی بۆ كاتژمێر 02:30ی پاش نیوەڕۆ، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی شارەوانی مانگرتنیان لەكار ڕاگەیاند.

وتیشی، “وەك سەرۆكایەتی شارەوانی پابەنددەبین بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم”.

زەردەشت ڕەفیق ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لە فەرمانبەران نیگەرانن لە زیادكردنی كاتی دەوام و داوادەكەن ڕۆژانە تا كاتژمێر 01:00 یان 01:30 بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێ هێرشی درۆنیمان تێکشکاند

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمیردا سێ هێرشی درۆنیان تێکشکاندووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share