یهكێك له شوقهكانی ئیسكان تاوهر له ههولێر گریگرت و تا ئێستا ئاگرهكه بهردهوامه.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەستپێكردووە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا لەلایەن تیمەكانیانەوە 13 كەس رزگاركراون و، بەردەوامن لە گەڕان و پشكنین بۆ زانین و دۆزینەوەی هەر كەسێك كە بەهۆی دووكەڵەوە لەهۆشخۆی چووبێت.
لە زاری خاوەن شوقەكەشەوە ئەوەی وت، كە هۆكاری ئاگرەكە لێچوونی غاز بووە.