هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکراکران

ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردووە، بەجۆرێک ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 750 دینار.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە ئاشکرا دەکات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی ئاماژەن بۆ ئەوەی بەهای دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا بەرزبوونەوەی بەرچاو تۆمار بکات، ئەگەر رێکارەکان بەردەوام بن.

ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق بۆ ئەمریکا گرنگە رۆژی رابردوو ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد، بەرەوپێشچوونی سێکتەری بانکی لە عێراقدا لە ئاستێکی باشدایە، کۆمەڵێک بانکی عێراقی هەماهەنگییان لەگەڵ بانکە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە کە ئەوە وادەکات سیستمی بانکی لە عێراقدا گەشە بکات.

وتیشی، ماوەکانی رابردوو ئەو بەرزبوونەوەیەی لە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناردا روویدا دۆخێکی نائاسایی بوو ئەو کەسانەی بەرژەوەندییان لەو بەرزبوونەوەیەدا هەبوو لایەنێکی خێر نەبوون، خەڵکێکی زۆر زیانیان کرد.

جەبار گۆران باسی لەوەش کرد، ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەمساڵدا جیاوازە، ئەو کات سیستمی دارایی و بانک لە عێراقدا کۆن بوو، بەڵام ئەمساڵ ئەمریکییەکان داوایان لە عێراق کرد کە دەبێت چاکسازی بکات و هەموو مامەڵە دارایی و نەختینەییەکان بکرێتە بانکەوە، ئەو کات خەڵکانێک پێیان وابوو کە ئەوە سزایە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق دانراوە، بەڵام ئەوە هەنگاوی چاکسازی بوو، ئەگەر هەڵسەنگاندنێک بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە سیستەمی بانکیی عێراق چەند بەرەوپێش چووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

عیماد ئەحمەد: ئامانجی یەکێتی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی خزمەتگوزارە بۆ کەرکوک و ناوچە كوردستانییەكان

بابەتی دواتر

یەكەم جارە لە چەند دەیەی رابردوودا.. زستانی ئەمساڵی كەنەدا سەوز دەنوێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share