کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا جێگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین کۆتاییدێت و کەشوهەوا جێگیردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ نمە باران و بەفری پچرپچر.

ئاشکراشیکرد، لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، لەکاتەکانی شەو پێشبینی دروست بوونی تەم دەکرێت لە ناوچەجیاجیاکاندا و زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و تاکاتەکانی بەیانی زوو رۆژی سێشەمە بەردەوامی دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە ناوچە جیاجیاکاندا بە تایبەت لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share