مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە هەرێم راگەیەندران

هاتوچۆی هەرێم مەرجەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی ئاشكرادەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتین، پێویستە ئەم زانیارییانەی خوارەوەیان هەبێت؛

ـ پێداویستییەکان:
1- مۆڵەتی شۆفێریی رەسەن کارابێت (بەسەرنەچووبێت).
2- پاسپۆرتی رەسەن کارابێت (بەسەرنەچووبێت).
3- دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ.

دەشڵێت، بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران، بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەمجۆرە:
1- بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت.
2- بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت.
3- بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە روونیشیدەكاتەوە، مۆڵەتەكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت و، بە ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکە راییدەکرێت و مۆڵەتەکە رادەستی خاوەنی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “بەشێوازێکی مۆدێرن، تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە”. وەزارەتی کارەبای هەرێم  بڵاوکردووەتەوە و…
Total
0
Share