ئەمشەو بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەردەوامدەبێت و لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە پارێزگای دهۆك و بەشی باكووری پارێزگای هەولێر دیاریدەی تەم روودەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بە تایبەت لەپارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەردەوامدەبێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە پارێزگای دهۆك و بەشی باكووری پارێزگای هەولێر دیاریدەی تەم روودەدات.
بارانبارینی لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 11.5 ملم

شەمامك 7.3 ملم

ُپیرمام 59.3 ملم

سلێمانی 3.9 ملم

هەڵەبجە 4.0 ملم

چمچمال 12.5 ملم

دهۆك 0.7 ملم

زاخۆ 2.5 ملم

كركوك 8.8 ملگ

خانقین 15.6 ملم

ئاكرێ 8.6 ملم

ئامێدی 1.4 ملم

مانگێش 0.6 ملم

بامەڕنی 3.8 ملم

دەربەندیخان 42.6 ملم

دوكان 26.2 ملم

حاجی ئۆمەران 20 ملم

هەڵشۆ 11.2 ملم

خەبات 4.2 ملم

مەیدان 11.4 ملم

سوران 14.2 ملم

پێنجوین 34.4 ملم

ماوەت 31.6 ملم

قەڵادزە 8.4 ملم

باتوفە 2.4 ملم

سیدەكان 24.2 ملم

مێرگەسور 19.2 ملم

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچە بنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share