بڕیار لە پێدانی کارەبای بەردەوام بەم شوێنانە درا

لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێم، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریدا کارەبای بەردەوام تەنها بۆ نەخۆشخانە و فڕۆکەخانە و پڕۆژەکانی ئاو و گرتووخانەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان دابینبکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری پارێزگاری دهۆک و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و سۆران و راپەڕین و زاخۆ نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو رێکارەکانی بۆ هێنان ئەو 50 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی تەواو کردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی کوردستان داوە و هەموو هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەگەڕخستووە.

هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان بە شێوەیەکی یەکسان کرا، دوای گفتوگۆکردن بڕیاردرا تێست بۆ دابەشکردنی کارەبا بە شێوەیەکی یەکسان لە نێوان پارێزگاکان لە وەرزی بەهاری ساڵی داهاتوو بکرێت و کارەبای بەردەوامیش تەنیا بۆ نەخۆشخانە و فڕۆکەخانە و پڕۆژەکانی ئاو و گرتووخانەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان بێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاکان سەرپشک کران بە هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی کارەبا دەست بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر کارەبا و کارەبا بەردەوامەکان بکەن، ئەوانەی کارەبای بەردەوام نایانگرێتەوە ماوەکانیشی کەم دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاریی لەبارەی مووچە وەرنەگیراوەكانی مانگی یەكی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە ‏

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی كانونی دووەمی ئەمساڵی بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی…
زیاتر ببینە

لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەكان بەرزكرایەوە

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، لە وەزارەتی تەندروستییەوە نووسراو بۆ دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخش بۆ ئەنجومەنی وەزیران…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان…
Total
0
Share