ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شەقامی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی دوکان-سلێمانی دادەخرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، رۆژی یەکشەممە، 31 ی ئاب شەقامی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی دوکان بۆ سلێمانی لەسەر پردە کۆنەکە دادەخرێت.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان و شۆفێران رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان: ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکرێت پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە

یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، ئەوەی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکرێت پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلامە. یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share