چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەك بۆ ئەنجومەنە خۆجێییەكان پێكدەهێنێت

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان، لیژنەیەك بۆ پێكھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكدەھێنێت و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستپێدەكات.

لەو بارەیەوە محەمەد بەلداوی سەركردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەكان بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاندووە، لە دوو رۆژی رابردوودا چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دوو كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریانداوە بە پێكھێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ پێكھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ئاشكراشیكرد، ئەو لیژنەیەی پێكهێنراوە لە سەركردەكانی چوارچێوەی ھەماھەنگییە و دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەكان دەستپێدەكەن بۆ پێكھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share