بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسی هێنا و مەترسیی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە مەترسی بڕانی کارەبای نیشتمانی بۆ ژمارەیەک زۆر لە هاوڵاتییان دروستکردووە.

هیوا هەیەر لێپرسراوی هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای ڕاپەڕین رایگەیاند، “بەهۆی هەرەسی شاخی تاسڵوجە ئەو تۆڕانەی ڕێرەوی فیدەری کارەبای 283ی نیشتمانیان لەسەرە کە ژمارەیەکی زۆر هاوبەشی کارەبای هەیەو بەم هۆیەوە مەترسی بێکارەبا بوونیان هەیە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا چەند تیمێک سەرقاڵی کارکردنن بۆ راستکردنەوەی ئەو ستوونانەی کارەبا کە زیانیان بەرکەوتووە بۆ نەهێشتنی مەترسییەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی ڕابردوو لە سلێمانی 66 كەس بە ڕوداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردودا، 66 حاڵه‌تی گیان لەدەستدان له‌ په‌یمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون،…
Total
0
Share