کەشناسێک: هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارینی لاواز دەبارێت، لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفربارینە، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە لە کاتەکانی عەسر بەدواوە کەشەکە سەقامگیردەبێتەوە بارانبارین و بەفربارین کۆتاییدێت، هەروەها ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەڕێژەی چوار پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

وتیشی، سبەینێ هەینی، بەگشتی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها کەشی چەند ناوچەیەک دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و ئەگەرێکی لاواز هەیە بارانێکی کەم ببارێت لە کوێستانەکان و ناوچە سنورییەکان، سبەینێ پلەی گەرمی سێ پلە بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر گۆڕانکاریی روونەدات، رۆژی یەکشەممەک شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و بەفربارین روودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share