تەندروستیی سلێمانی لەبارەی پەتای وەرزییەوە هۆشداری دەدات

تەندروستیی سلێمانی نیشانەکانی توشبوون بە پەتای وەرزی دەخاتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی نەخۆشییەكی درمی ڤایرۆسییە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی توشبووەوە دەگوازرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، نیشانەکانی تووشبوون بەو پەتایە بریتین لە هەبوونی تا و ئازاری جەستە و ماسولکە و کۆکە و پژمین و هەوکردنی قورگ و ئارەقکردنەوە و سەرئێشە و گێژبوون و هەستکردن بە ماندوێتی .

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، پێویستە کەسانی تووشبوو ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزای وەرزی بە بەردەوامی بەکاربهێنن و بەردەوام دەستیان بە خاوێنی بهێڵنەوە و بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە شوێنە قەرەباڵغەکان دووربکەونەوە.

باس لەوەش دەکات، پێویستە کەسی تووشبوو دوربكەوێتەوە لە دەست لێدانی راستەوخۆ لەچاو و دەم و لەکاتی پژمین و كۆكەدا کلێنکس بەکاربهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 67 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان دابەشکراوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم راپۆرتی بڕە ‘نەوتی سپی’ دابینکراوی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە،…
Total
0
Share