كۆمسیۆن: تا ئێستا هیچ سكاڵایەكی سوور سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان تۆمارنەكراون

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەستیكرد بەجیاكردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانی ئەو وێستگانەی كە بەهۆی گرفتی تەكنیكییەوە لە ئامێرەكانیاندا ئەنجامەكانیان نەنێردرابوون بۆ ئۆفیسی سەرەكی لە بەغداد.

لەو بارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند، “ئەمڕۆ كۆمسیۆنی عێراق دەستیكرد بەجیاكردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانی ئەو وێستگانەی، كە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لە ئامێرەكاندا لە كاتی دیاریكراودا ئەنجامەكانیان نەنێردرابوون بۆ ئۆفیسی سەرەكی لە بەغداد”.

وتیشی، تا ئێستا 123 سكاڵا گەیشتووەتە كۆمسیۆن، كە هەندێكیان زەردن و راستەوخۆ رەتدەكرێنەوە، هەرچی سكاڵای سەوزیشە كە لەسەر چاودێران و هێزە ئەمنییەكان و فەرمانبەرانی وێستگەكان تۆماركراون كۆمسیۆن رێكاری پێویستیان بەرامبەر دەگرێتە بەر و كەمتەرخەمەكان سزا دەدات، هاوكات تا ئێستا هیچ سكاڵایەكی سوور سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان تۆمارنەكراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share