تەقینەوەیەك لە سەیدسادق دوو برینداری لێكەوتەوە

قەزای سەیدسادق

بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە گوندێكی سەر بە قەزای سەیدسادق دوو كارمەندی ئاسایش برینداربوون، تەقینەوەكە لەكاتی هەڵگرتنەوەی ئاڵایەكی داعش-دا بووە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەمڕۆ شەممە 2ی كانونی دووەم ئاڵایەکی داعش لەسەر شاخێكی نزیک گوندی کانی سبیلکەی سەر بە قەزای سیدسادق دانراوە، دوای ئەوەی هێزەكانی ئاسایشی سەیدسادق هەڵیانگرتوەتەوە، مینێك كە لە ژێریدا دانراوە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو كارمەندی ئاسایش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی بەرپرسی قەزاكە، كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، وتی، كارمەندەكان یەكێكیان شانی و ئەوی دیكەیان باڵی برینداربووە، كە ئەمەی دووەمیان برینەكەی كاریگەرە.

ئەوەشی وت، “هیچ گروپێكی داعش لە ناوچەكەدا بوونی نییە، بۆیە گوماندەكرێت تەقینەوەكە لەلایەن چەكدارانی ئەو گروپەوە ئەنجامدرابێت”.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەڵەبجەوە لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕوداوەكەوە دەستیپێكردووە. چاوەڕوانیش دەكرێت ئاسایشی شارەزوور ڕونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە بڵاوبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسـ.ـرور بارزانـ.ـی گرێبەستێکی کڕینی دەرمانی شێرپەنجـ.ـەی داوە بە کۆمپانیای کوڕەکەی

بەپێی زانیارییەکان، مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی بەنیازە لە رێگەی کۆمپانیایەکی کوڕەکەیەوە دەرمانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان قۆرخبکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share