بۆ یەکەمجار نەشتەرگەری چاندنی دڵی دەستکرد لە عێراق ئەنجامدرا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە لە نەخۆشخانەی ناسریە لە پارێزگای زیقار نەشتەرگەری چاندنی دڵی دەستکرد بۆ نەخۆشێک ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق، نەخۆشەکە تەمەنی 60 ساڵان بووە و تووشی شکستی دڵ بووە و جەستەی وەڵامی چارەسەرییەکانی نەداوەتەوە.

نەشتەرگەرییەکە لەلایەن تیمێکی پزیشکی عێراقی و ئەڵمانییەوە ئەنجامدراوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا نەشتەرگەریی هاوشێوە بۆ چەند نەخۆشێکی دیکە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share