شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات.
د. ئەیوب سماقەیی، شارەزای ئابووری لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی تاوەکو ئێستا پێشنیارە، هۆکاری لابردنی سفرەکانیش بۆ ئەوەیە تێچووی هەڵگرتن و گواستنەوەی پارە کەمبکرێتەوە”.
وتیشی، “پێشنیارەکە کۆنە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی سیاسی و ئابووریی عێراق رێگە بە ئەنجامدانی کارێکی لەوشێوەیە نادەن، چونکە پرۆسەکە تێچووەکەی زیاتربووە و پێویستیشی بە ئابورییەکی بەهێز هەیە”.
باسی لەوەشکرد، “پرۆژەیەکی لەمشێوەیە مەبەستێکی ئابووری لەپشتە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت”.