فاینانشیاڵ تایمز: رێژەی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکانی جیهان بۆ 10٪ بەرزبووەتەوە

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەڕیتانیا کە بە پشتبەستن بە زانیارییە فەرمییەکان ئاشکرایکردووە رێژەی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکان لە وڵاتە پێشکەتووەکاندا بۆ 10٪ زیادیکردووە.

ئەو رۆژنامە بەڕیتانییە ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەو کۆمپانیایانەی کە مایەپوچبوون کەوتوونەتە ژێر فشارەوە بەهۆی زۆری تێچووی قەرزکردن و کۆتایی هاتنی رێوشوێنی پشتیوانی کە لەلایەن حکومەتەکانەوە پەسەندکرابوون”.

فاینانشیاڵ تایمز ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەرتی کۆمپانیا تایبەتەکان لە جیهاندا کاریگەری شەپۆلێکی مایەپوچبوونیان لەسەرە کە زۆر بە خێرایی روودەدات، بەشێوەیەک لە چەندین دەیەی رابردوودا وێنەی نەبووە”.

دەشڵێت، “مایەپوچبوونی کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە ماوەی ساڵێکدا بە رێژەی 30٪ زیادیکردووە دوای ئەوەی چەندین ساڵ هەوڵیاندا ئەو رێژەیە بۆ کەمترین ئاست کەمبکەنەوە”.

لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپادا، ژمارەی قەرزە داراییەکانی کۆمپانیاکان لە ماوەی نۆ مانگدا تا ئەیلوولی 2023 بە رێژەی 13٪ لە چاو ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە و بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەشت ساڵدا تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتیی زانایان: زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت

وتەبێژی یەکێتیی زانایان، رایگەیاند، زێڕی جوانکاریی خانمان تاوەکو 200 مسقاڵ زەکاتی لێناکەوێت. د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی…
Total
0
Share