بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە

فۆتۆ: رۆیتەرز

بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نەوت لەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆش نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە.

نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بەڕێژەی 0.04٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 72.50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی جیهانی برێنت بەڕێژەی 0.10٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 78.03 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

پێشتر ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت و ئێستا بە ڕێژەی 2.2 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیان کەمکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکە بۆ مەرکەزیەتی ئیداری

بابەتی دواتر

هێلیکۆپتەرێکى سوپاى عێراق لە نزیک خورماتوو کەوتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند. لەگەڵ…
Total
0
Share