قوباد تاڵەبانی: جموجوڵێكی دڵخۆشكەر بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا هەیە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، خەڵك هەستی بەوە كردووە كە ئەم هەڵبژاردنە هەستیار و چارەنوسسازە بۆیە جموجوڵێكی دڵخۆشكەر بۆ بەشداریكردن هەیە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە لێدوانێكدا رایگەیاند، جۆش و خرۆش و هەستی نەتەوایەتیی بەرز دەبینم لەنێو ئەو هاوڵاتیانەی روو لە ناوەندەكانی دەنگدان دەكەن.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، “وای دەبینم رێژەی دەنگدان رێژەیەكی باش بێت، جموجوڵێكی دڵخۆشكەر هەیە، خەڵك هەستی بە مەترسی كردووە كە ئەم هەڵبژاردنە هەستیارە و چارەنوسسازە” ئەوەشی وت، “بۆ ئەوەی كورد و كوردستان بەهێز بێت لەو ناوچانە، پێویستە بە دەنگی خۆمان و هاونیشتمانیان هێزی كورد لە رێی یاسا و سندوقی دەنگدانەوە بسەلمێنین”.

دەربارەی نیگەرانیی خەڵكیش لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال یاسی لەوەكرد، لەناو خەڵكداین و لە نیگەرانییەكانیان باش تێگەیشتووین، بەڵام گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتن بەدەستبهێنین و، كێشە سیاسییەكان بخەینە لایەكەوە و لە ناوچە كوردستانییەكان بە فۆڕم و رۆحیەتێكی دیكەوە كاربكەین.

دووپاتیشیكردەوە، هەمیشە ئەوەم وتووە كوردستان بەهێز نابێت ئەگەر لە بەغداد بەهێز نەبین، لە بەغدادیش بەهێزنابین ئەگەر لە (كەركوك، خانەقین، دوز، شەنگال و موسڵ) بەهێزنەبین.

كاتژمێر 7ی بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و موسڵ و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە سەرپەرشتیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.

بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆن 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانەكەی ئەمڕۆدا هەیە.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: مەردانە و کوردانە و نیشتمانییانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن

بابەتی دواتر

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەغدادی…
Total
0
Share