وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات: هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە گوڵەخانە نەبووە

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ جوڵەیەکی سەربازی لە گوڵەخانە نەبووە.

د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە جوڵەکردنی هێز لە گوندی گوڵەخانە دەکەن و دوورن لە ڕاستییەوە.

وتیشی، گوڵەخانە یەکێکە لەو ناوەندە سەرەکییانەی وەک هێمای کوردایەتی و خەباتی کوردایەتی سەیردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە گوڵەخانە تەنیا ڕێکخستنێکی ئەمنی هەبووە لە ناوچەکە ئەویش داوایەک بووە لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکە هەبوو بۆ پاراستنی ناوچەکە بارەگایەکی کاتییان داناوە کە تەنیا سێ کەسی ئەوانی تێدایە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی تەمێکی چڕەوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەمێکی چڕ لە رێگەکانی دەرەوە، ئاستی بینینی کەمکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share