بەیاننامەی لیژنەی ئەمنی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی سبەینێ بڵاوکرایەوە

لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتیی سبەینێ بڵاوکردەوە و دەڵێت، “تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی دووشەممە تەواوبوون”.

لیوا قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “بە ئیرادەی ئەندامانی ئازای هێزە ئەمنییەکانمان و ئیرادەی بەرزی هاوڵاتییان یەکە ئەمنییەکانمان بە کاری قارەمانانە و نیشتمانپەروەرانەی خۆیان هەستان و پلانی پاراستنی ناوەندە تایبەتەکانی دەنگدانیان جێبەجێکرد بەبێ ئەوەی هیچ سەرپێچییەک رووبدات کە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن پەکبخات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هەروەک چۆن دوێنێ هێزە ئەمنییەکان بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان هەستان، سبەینێش بەهەمان شێوە پلانە ئەمنی و تەکنیکییەکان بەردەوامە بۆ پاراستنی ئەو دەنگدانە گشتیەی کە سبەینێ ئەنجام دەدرێت.”

سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی دەشڵێت، “وەک لیژنەی باڵای ئەمنی پلانە ئەمنییەکانی خۆمان بۆ جێگیرکردن و دابەشکردنی هێزەکان و پاراستنی وڵات تەواوکردووە و بەتەواوی ئامادەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکەم بۆ یەکڕیزییان لە پرسی هەڵەبجە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات بۆ یەکڕیزییان لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای…
زیاتر ببینە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و لایەنە ناڕەزاییەکانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن کۆبووەوە و بەشداربووانی كۆبوونەكەش جەختیان لەوەكردەوە پێویستە لایەنە…
Total
0
Share