وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لە ماوەی رابردوودا بە هەماهەنگیی حكومەتی عێراق و لە رێگای لیژنەی دیوانی چاودێریی داراییەوە سەرجەم داتا و ژمارە راستەقینەكانی داهات و باجی ناوخۆی ئاشكراكردووە و زۆرترین چاكسازی لە بواری باجدا كراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، حكومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا، بە هەماهەنگیی حكومەتی فیدراڵیی عێراق و لە رێگای لیژنەی دیوانی چاودێریی دارایی، سەرجەم داتا و ژمارە ڕاستەقینەكانی داهات و باجی ناوخۆی ئاشكراكردووە و ئەو پرسە كۆتایی هاتووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو قسانەی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجەكان و خانووبەرەی میری، دوورە لە راستییەوە و لە بەرنامەی كارنامەی كابینەی نۆیەم، ئەنجامدانی چاكسازی و شەفافییەت بووە لە سێكتەری باجدا، لەم چاكسازییانەشدا پشكی شێر بەر كۆمپانیا گەورەكان كەوتووە و هەموو ژمارەكانیش بە روونی خراونەتە بەرچاو و لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا زۆرترین چاكسازی لە بواری باجدا كراوە و بە شێوەیەكی روون و شەفاف مامەڵەی لەگەڵدا كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share