لە قەزای ناوەندی سۆران، بەهۆی تەقینەوەی غازەوە ئاگر لە مالێک کەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادار کراینەوە کە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەیە لە ماڵێکی گەڕەکی بارزان/ قەزای ناوەندی سۆران، تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداو، توانییان ئاگرەکە بکوژێننەوە زیانەکانیش کەمتر بکەنەوە.
بە پێی راپۆرتی تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئاگرەکە جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.