بێگەرد تاڵەبانی: هەموومان بەرامبەر پارێزگاریکردن لە سامانی نیشتمانیی ئاو بەرپرسیارین

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم رایگەیاند، “هەموومان بەرامبەر پارێزگاریکردن لە سامانی نیشتمانیی ئاو بەرپرسیارین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئاوە دەتوانین بڵێین رۆژی جیهانیی ئەڵماسە شینە سروشتییەکەی ژیانی مرۆڤایەتییە، ئەم بۆنە گرنگە جیهانییە دەرفەتێکی باشە کە هەڵوەستە بکەین لە سەر گرنگی و پێویستیی پاراستنی ئاوی سازگار ، بەتایبەت بەهۆی خێرابوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و تێکچوونی نەخشەی پێشبینییەکان و کەمبوونەوەی رێژەی بارانبارین و کاریگەریەکانی لەسەر ئاسایشی خۆراک و ئاو لە جیهان بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی”.

باسی لەوەشکرد، “لەم رۆژەدا جەخت دەکەینەوە کە ئاو سامانێکی نیشتمانیی قەربوو نەکراوەیە و بەردەوامبوونی ژیان بەبێ سەرچاوەی ئاوی سازگار مەحاڵە، بۆیە ئەرک و بەرپرسیاریەتیی هاوبەش دەکەوێتە ئەستۆمان، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە لەسەر ئاستی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، لەڕوانگەی باوەربوونمان بە گرنگیی ئاو وە درککردنمان بە مەترسی و ئالەنگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا، لەماوەی رابردوو تاوەکو ئێستاش پلان و بەرنامە و رێکاری گونجاومان هەبووە، بە ئەوپەڕی پەرۆشییەوە کارمانکردووە لە پێناوی خێراکردنی رێکارەکانی چۆنیەتی گلدانەوەی ئاو لەسەر سەرچاوە و رێڕەوە ئاوییەکان، بە دروستکردنی دەیان بەنداو و پۆند و پرۆژەی ئاودێری و ریسایکلکردنی ئاوی قورس و ئەنجامدانی هەڵمەتی رواندنی نەمام و بایەخدان بە پرۆژەکانی باخداری و زیادکردنی پانتایی سەوزایی و بەرهەمهێنانی نەمام و تەرزی نوێ و بنەتۆوی گونجاوی کشتوکاڵی کە بەرگەی گۆڕانکاری و پلەی بەرزی گەرمی بگرێت”.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێت ئەو راستییە بزانین کە ئێمە هەموومان لە هەرێمی کوردستان بەرپرسیارین بۆ پارێزگاری و دەستگرتن بە سامانی نیشتمانیی ئاو، بەتایبەت هۆشیاریی نیشتمانی لە بەکارهێنانی ئاو لەلایەن هاوڵاتییان و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی و تایبەت، وە لە هەمووی گرنگتر دروستبوونی روئیایەکی گشتی لەسەر ئاستی حکومەت بۆ دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بۆ تەواوکردنی پلان و بەرنامەکانمان بەئامانجی باشترکردنی دۆخی ئاسایشی ئاو و خۆراک لە هەرێمەکەمان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share