بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمریكا رەزامەندی نیشاندا لە ساڵی داهاتوودا ناردنی دۆلاری كاش بەردەوام بێت.
بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شاندی بانكەكەیان كۆتایی بە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی یەدەگی فیدراڵی و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە دوبەی هێناوە، كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك رێككەوتنی لێبەرهەم هاتووە تایبەت بە پاڵپشتیی سیاسەتی بانكی ناوەندی لە ئاراستەكردنی بانكە عێراقییەكان بۆ بونیادنانی پەیوەندی لەگەڵ بانكە نێردەرەكان و هەنگاونانی پلەبەندی پرۆسەی پەرەپێدانی رەسیدی پێشینەی ئەژمارەی ئەو بانكانە.
دەشڵێت، “رێككەوتن و رەزامەندی لەو لایەنانەی سەرەوە وەرگیرا، بۆ پڕكردنەوەی خواستی بانكی ناوەندیی عێراق لە ناردنی دۆلاری كاش بۆ ساڵی 2024”.