فازڵ نەبی: بڕیاردراوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار خەرجبکرێت

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، بڕیاردراوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار خەرجبکرێت.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە پێش جەژنی ڕەمەزان، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی عێراق بکرێت.

وتیشی، بەگوێرەی بڕیارەکە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرجدەکرێت، بەڵام نازانرێت لەم ماوە کەمەدا دەتوانرێت ئەوە بکرێت یان نا.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیابكرێتەوە

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیادبكرێتەوە و…
Total
0
Share