قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌وه، پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆرەکانی برنج لەناو بازاڕەکاندا كردووه و دەرکەوت سه‌رجه‌میان برنجی رووه‌كین و له پێكهاته‌كانیاندا پلاستیكیان تێدا نییه.
هیوا ساڵح نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، “دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆ دروستكردنی برنج له پلاستیك و دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌نێوان هاوڵاتییاندا، لیژنه‌كان به ره‌زامه‌ندی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنجی له ڕووی جۆر و كوالێتی و پێكهاته‌كه‌یه‌وه ناردووه بۆ پشكنین بۆ تاقیگه‌كان.
ئاشکراشیکرد، ئه‌و تاقیگه‌یه‌ی پشكنینی بۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی برنج له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی كردووه، یه‌كێكه له باشترین تاقیگه‌كانی كوردستان و له‌ژێر چاودێری نوێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت و به باشترین ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان پشكنینه‌كانی ئه‌نجامداوه و دەر‌كه‌وتووه كه سه‌رجه‌میان برنجی رووه‌كین.
جەختیشیکردەوە، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست قائیمقامییه‌تی سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌وه، پشكنینی تاقیگه‌كه كوالێتی برنجه‌كانی پله‌به‌ند كردووه و چه‌ند جۆرێكیان له باشترین جۆری برنجه‌كانی جیهانن كه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت، هاوڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌م برنجه‌كانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی له ڕوی كوالێتی و جۆره‌كانییانه‌وه، رووه‌كین له پێكهاته‌كانیاندا مادده‌ی پلاستیك بوونی نییه و پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات.