كەشتییەك بووە فریادەڕەسی 26 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا

رێكخراوی (ئێس ئۆ ئێس ناوەند)ی ناحكومی كە بارەگاكەی لە مێرسیلیای باشووری فەرەنسایە رایگەیاند، كەشتییەكەی (ئۆشن ڤایكینگ) 26 كۆچبەری نایاسایی رزگاركردووە كە لە نێویاندا دوو مێردمنداڵ هەبوون و، لە كەناراوەكانی لیبیا لەبەردەم مەترسیدا بوون.

رێكخراوەكە وێنەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا كۆچبەران لەسەر بەلەمێكی بچوكی دروستكراو لە ریشاڵی شوشەیین و گەیشتوونەتە ئاوە نێودەوڵەتییەكان.

نازانرێت كۆچبەران بەنیازبوون خۆیان بگەیەننە كەناراوەكانی چ وڵاتێك.

لە ساڵی 2016ەوە رێكخراوی (ئێس ئۆ ئێس ناوەند) زیاتر لە 39 هەزار كەسی لە دەریای ناوەڕاست رزگاركردووە، بەتایبەت لە بەشی ناوەڕاستی دەریا كە بە مەترسیدارترین رێگای كۆچ لە جیهاندا دادەنرێت.

لە كانونی دووەمی 2023ەوە دوو هەزار و 210 كۆچبەر لە خانەی بێسەروشوێنبوواندا تۆماركراون، دوای ئەوەی هەوڵی پەڕینەوەیان بە دەریای ناوەڕاست بۆ گەیشتنە ئەوروپا داوە، وەك ئەوەی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران: هەشت هۆکار لە پشت دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن

بابەتی دواتر

رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share