نرخی نەوت بەرزبووەوە و نزیكبووەوە لە 52 دۆلار

لە یەكەم ڕۆژی ساڵی 2021ـدا، نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و نزیكبووەوە لە 52 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هۆكارەكەشی پەیوەندی بە ڤاكسینی دژەکۆرۆنا-وە هەیە.

ئه‌مڕۆ هەینی‌ 1ی كانونی دووەم، نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەرزبووەوە و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنێت به‌ 51.80 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 48.52 دۆلار فرۆشرا.

ئەو بەرزبوونەوەیەی لە بەهای نەوتدا هاتەئاراوە، یەكسانە بە ڕێژەی 0.17%ی نرخەكەی، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی سەرەتاییانەی چالاكییە ئابورییە گەورەكانی جیهان، كە ئەویشیان لە ئەنجامی گەیشتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بە بەشێك لە وڵاتان و دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی کوتان دژ بەو ڤایرۆسە، دروستبووە.

ناوەندە ئابورییەكانی جیهان و شارەزایانی بواری وزە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی كەمی داهاتوودا، نرخی  نەوتی خاو بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت، ئەوەش لەلایەك بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا لەلایەك، لە بەرانبەریشدا سەرهەڵدانی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دوێنێ عەلا یاسری، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ”، پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو-ی كرد و وتی، “سەرباری بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشبینی دەكەم لە ساڵی 2021ـدا نرخی نەوتی خاو بەرزببێتەوە.”

بابەتی پێشتر

عێراق.. لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا 11 کەس بە كۆرۆنا مردن

بابەتی دواتر

هەوڵی تەقاندنەوەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری عێراق دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان لە كابوڵ نزیكدەبێتەوە

پێشڕەویی چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بەرەو كابوڵ درێژەی هەیە، دوای كۆنترۆڵكردنی ویلایەتەكانی ئەفغانستان یەك بەدوای یەكدا و هەندێكیشیان بەبێ…
Total
0
Share