وەزارەتێكی هەرێم ناوی دامەزراوان بە گرێبەستی بڵاوكردەوە

وەزارەتی كار ناوی دامەزراوان بە گرێبەست لە ئیدارە سەربەخۆكان و ژمارەیەك لە قەزاكانی هەرێم ئاشكرادەكات.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، دوای راگەیاندنی كۆمەڵێك هەلی كار لەلایەن وەزارەتیانەوە بۆ فەرمانگەكانی دەستەبەری و راهێنان لە ئیدارە سەربەخۆكانی (زاخۆ و راپەڕین) و بنكەكانی قەرزی بچووك لە ئیدارە سەربەخۆكان و قەزاكانی (زاخۆ، ئاكرێ، ئامێدی، چەمچەماڵ و راپەڕین)، پرۆسەی پاڵاوتن بۆ فۆڕمەكانی دامەزراندن كرا كە بەپێی خاڵبەندی دانراوە.

دەشڵێت، ناوی پاڵێوراون بۆ دامەزراندن بەشێوەی خۆبەخش و هەمیشەیی لەم خشتانەی خوارەوە رادەگەیەنین.

وەزارەتی كار داواش لەهەر پێشكەشكارێكی فۆڕمی دامەزراندن دەكات كە خۆی بە مافخوراو دەزانێت، لە ماوەی سێ رۆژدا دەتوانێت تانەی خۆی پێشكەش بكات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share