دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی کەرکوکەوە بڕیاریدا

دادگای فیدڕاڵی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە سەرجەم پارێزگاکان بە کەرکوکیشەوە ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی کانونی یەکەمی 2023 دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق رەتکردەوە.

دادگاکە ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردن لە کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەنجام دەدرێت.

رۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت کە تێیدا یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە هاوپەیمانیەتی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە) كە ژمارەكەی بۆ ‏هەڵبژاردن 142ە، بەشداریدەکات. ‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەکڕیزی زامنی هێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابوری و ئاوەدانییە لە حکومەتی ئایندەدا. سەعدی…
Total
0
Share