دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراک دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، ڕایگەیاند، دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراک دەستیپێکردووە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەستمان بە دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی ئەمساڵی خۆراک کردووە و پرۆسەکە ماوەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.
وتیشی، سنووری جوگرافیای سلێمانی زۆر فراوانە لە قەڵادزێ و ڕانیە تاوەکو سموود، هەروەها لە قەرەهەنجیرەوە تاوەکو باشماخ دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبەتەی دووەم ماددە سەرەکییەکانی وەک برنج، شەکر، ڕۆن، لەتکەنۆک و دۆشاوی تێدایە و هیچ ماددەیەکی دیکە زیاد نەکراوە، بەهەمان میکانیزمی پێشوو بڕی هەزار و 500 دینار بۆ خۆراکی هەر کەسێک لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: ناکرێت کارەساتێکى سروشتى بە کارەساتێکى ئابورى وەڵامبدرێتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رەخنە لە راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکان دەگرێت رایدەگەیەنێت، ناکرێت کارەساتێکی سروشتی بە کارەساتێکی…
Total
0
Share