کەشناسیی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە گەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە .

باس لەوەش کراوە، سبەى دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان بە درێژایى کاتەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لە درەنگانى شەودا باران بارین دەستپێدەکات ، پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ  کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  21 پلەى سیلیزى

سلێمانی   : 20 پلەى سیلیزى

دهۆک      : 19  پلەى سیلیزى

کەرکووک   : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   : 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ    :   18 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 24 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

سۆران  : 14  پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

ناوی حاجیانی هەرێم رادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share