دوو سەرپێچیکار بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیرکران

لە گوندی بازەگیری سنووری سیتەک، بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی، دوو سەرپێچیکار دەستگیر کران .

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بۆ سنووری گوندی بازەگیر، دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر کران کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون.

باس لەوەش دەکات، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کرا.

 

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی میسر دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

هەنگاریا 70 كورسیی خوێندنی بێبەرامبەر دابیندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share