سەرۆکی ئەمریکا کاتی کردنەوەی خێراترین شەمەندەفەری لە مێژووی وڵاتەکەیدا راگەیاند

جۆ بایدن رایگەیاند، “یەکەم هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە ئەمریکا لە ساڵی 2028، لە نێوان لاس ڤێگاس و لۆس ئەنجلۆس، پێش دەستپێکردنی یارییە ئۆڵۆمپیەکان دەکرێتەوە”.

لە میانی گەشتێکیدا بۆ لاس ڤێگاس جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، “یەکەم هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە مێژووی وڵاتەکەماندا دروستدەکەین و لەم ویلایەتەشەوە دەستپێدەکات”.

ئەم شەمەندەفەرە کاتی گەشتکردن کەمدەکاتەوە بۆ کەمتر لە دوو کاتژمێر، لەکاتێکدا گەشتەکە بە ئۆتۆمبێل دوو هێندەی ئەو کاتە دەخایەنێت، هەروەها ساڵانە 11 ملیۆن سەرنشین دەگوازێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، “دەیان ساڵە باسی ئەم پڕۆژەیە دەکەین، ئێستا بەڕاستی بە ئەنجامی دەگەیەنین، چونکە هێڵی ئاسنین ئەمریکای کردە هێزێکی بازرگانی و داهێنەر لە جیهاندا، وڵاتەکەمانی یەکخست و بەهێزترین ئابووری لە مێژوودا دروستکرد”.

وتیشی، “ئەم پڕۆژەیە شوێنپێیەکی گەورە لە بواری ژینگەییدا بەجێدەهێڵێت چونکە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share