تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پێویستە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی تا کۆتایی ئەمساڵ دەوام بکەن بەبێ وەرگرتنی پشوو.
تەیف سامی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی کردووە داوایکردووە تا کۆتایی ئەمساڵ دەوام بکەن بە رۆژانی پشووی هەینی و شەممەشەوە و هیچ رۆژێک پشوو وەرنەگرن.
داواکەی تەیف سامی بەهۆی پاکتاوکردنی حساباتی ساڵی دارایی وەزارەتەکەوەیە.