باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو مووشەك هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان و هیچ كەسێك بریندارنەبووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كاتژمێر 4:15 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە دوو مووشەك هێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان و هیچ كەسێك لە هێرشەكەدا بریندارنەبووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە و هەڵسەنگاندن بۆ هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەكە دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share