بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی: ئەو پیاوەی هاوژینەكەی كوشت دەستگیركرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی ئەمڕۆ هاوژینەكەی كوشت لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی دەستپێكراوە.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو پیاوەی ئەمڕۆ هاوژینەكەی كوشت لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە كە دانیشتووی گەڕەكی بەكرەجۆ بووە و ماوەی 2 ساڵە هاوسەرگیرییان كردووە و ژنەكە تەمەنی 23 ساڵ بووە.

راشیگەیاند، تۆمەتبارەكە هاوژینەكەی بە چەقۆ كوشتووە و لێكۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستپێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share