شەقامێکی هەولێر دادەخرێت

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “شەقامی خزمەتگوزاری 120ی خێرا دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداریی شۆفێران دەکەینەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری خێرا لە بەرامبەر کۆلێجی لوبنانی فەرەنسی دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری داخستنی شەقامەکە بەهۆی کارکردنە لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، هەربۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین، هاتووچۆ بە شەقامەکەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە جێگرەوە بەکاربهێنن، تاوەکو تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share