لەبارەی ناردنی بەنزین لە بەغدادەوە بۆ هەرێم زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەوڵدان كە بەغداد دەست بە ناردنی بەنزینی 750 دینارییەكە بكاتەوە و دەشڵێت، “تائێستا هۆكاری راگرتنی بەنزینەكەی عێراق ئاشكرانەكراوە و بەنزین زۆرە و كێشەی بەنزینمان نییە”.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بەنزینەی بە نرخی 750 دینار لە چەند بەنزینخانەیەك دابەشدەكرێت بەشێكی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابیندەكرێت و دابەشكردنیشی بەردەوامە و بەشێكی دیكەی ئەو بەنزینە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێردرێت، بەڵام ئەو بڕەی لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت چەند رۆژێكە راگیراوە و تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانیش لە هەوڵدان كە بەغداد دەست بە ناردنی بەنزینی 750 دینارییەكە بكاتەوە و هەر كاتێك ئەو بەنزینە نێردرا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی جەختیكردەوە و وتیشی، “بڕی پێویست بەنزین لەبەردەستدایە و هیچ گرفتێكمان نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پله‌ى نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ى به‌رزكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌یان به‌رزكرایه‌وه‌ و به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و…
Total
0
Share