پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 8 كەس بەرزبووەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، ژمارەی پاڵێوراوان بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەشت كەس بەرزبووەوە و دەشڵێت، یەكلاكردنەوەی دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

سائر جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لیستی ناوی پاڵێوراوان كە لەلایەن هێزەكانی سوننەوە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەشكراون تائێستا گەیشتووەتە هەشت كەس، لەئێستاشدا ئەنجومەن لە پشووی یاساداناندایە، بۆیە بەدڵنیاییەوە یەكلاكردنەوەی یەكێكیان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

وتیشی، “رەزامەندیی چوارچێوەی هەماهەنگی بنەڕەتییە بۆ دیاریكردنی ناسنامەی كاندیدی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، بەتایبەتیش كە یەكلاكردنەوەی پێویستی بە دەنگدانە لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران”. روونیشیكردەوە، “چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرە گرنگەكانی كاندیدی دیاریكردووە، دیارترینی ئەوەیە كە رۆڵی كاریگەر بێت لە یاسادانان و پارێزگاری لە بەرژەوەندیی عێراقییەكان بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها ئەركە پەرلەمانییەكانی بەتەواوی جێبەجێ بكات”.

بۆ شوێنگرتنەوەی حەلبوسی چەند ناوێك بڵاوكراونەتەوە لەوانە، (سالم عیساوی- ئەندام لە پارتەكەی خەمیس خەنجەر، شەعلان كەریم و عەبدولكەریم عەبتان- لە حزبەكەی حەلبوسی، زیاد جەنابی، یەحیا محەمەدی و خالید دەراجی).

چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی ئەنجامدا كە بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەخۆدەگرت، بەڵام هەرزوو یەكلاكردنەوەی ئەو پۆستە دواخرا، بەهۆی نەبوونی سازانی نیشتمانی.

لە 14ی تشرینی دووەمی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنەكەی كۆتایی پێهێنا لەسەر ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە سەبارەت بە دوورخستنەوەی دەرچوو.

 

 

بابەتی پێشتر

چارەسەری ریشەیی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیەندرا

بابەتی دواتر

خوێندكارێكی زانكۆ لە سلێمانی بە رووداوی ئۆتۆمبێل گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی لەبەردەم مەترسیی هەڵوەشانەوەدایە

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپەیمانییەكەی سەدر و بارزانی و حەلبووسی هەڵدەوەشێنێتەوە. محەمەد…
Total
0
Share