عەسائیب: ئەمریكا دەیەوێت بمێنێتەوە و ڕووبەڕووی دەبینەوە

عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، ئەمریكا دەیەوێت بە ڕێگەیەكی تر لە عیراقدا جێگیرببێت و درێژە بە مانەوەی هێزەكانی بدات، بۆیە “مقاوەمە” ڕووبەڕوویدەبێتەوە.

ئەحمەد عەبدلحسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن هەوڵدەدات مانەوەی خۆی بۆ ماوەیەكی زیاتر لە عێراق بەهێزبكات و ئەمریكا پەیامی دڵنیاكەرەوەی نەداوە لەبارەی كشاندنەوەی هێزەكانی لە عێراقدا.

واشنتن بڕیاریداوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی هێزە شەڕكەرەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە و تەنها ڕاوێژكار و مەشقپێكەرانی سوپاكەی بمێننەوە، بەڵام ئەحمەد عەبدلحسێن دەڵێت، “واشنتن دەیەوێت لەژێر ناوی ڕاوێژكاری و مەشقكردندا لە عێراق جێگەی خۆی بكاتەوە و بەدوای هۆكاری شاراوەدا دەگەڕێت بۆ مانەوە”.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق كە قەیس خەزعەلی سەركردایەتی دەكات و چەند جارێك هێزەكانی ئەمریكایان مووشەكبارانكردووە، وتیشی، “تا داگیركاریی ئەمریكا لە عێراقدا بمێنێت، مقاوەمە دەمێنێت و بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ ئێستا: پشتگیریی دامەزراندنی چوار بنکەی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا دەکەین

هێزەکانی هاوپەیمانان ستایشی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان دەکات بۆ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان تایبەت بە…
Total
0
Share